گەڕانەوە بۆ کارەکان
پسپۆڕی تەندروستیی دەروونی (پێویستە بە زمانی عەرەبی شارەزا بێت)
کلینیکی
Remote پارت-تایم داخراو
کورتەی پۆستەکە
کوردتێراپی بەدوای پسپۆڕێکی لێهاتووی تەندروستیی دەروونیدا دەگەڕێت بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی و کلینیکی بۆ خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکانی تەندروستیی دەروونی. پسپۆڕەکە یارمەتیدەر دەبێت لە دڵنیابوون لەوەی کە خزمەتگوزارییەکان و سەرچاوەکانی پلاتفۆرمەکە سەلامەت، ئەخلاقی، لەسەر بنەمای زانستی و گونجاو بن لە ڕووی کلتوورییەوە.
بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان
- پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی تەندروستیی دەروونی، هەڵسەنگاندنەکان و بەرنامە ڕێنماییکراوەکان.
- پاڵپشتیکردنی پەرەپێدانی پڕۆتۆکۆڵە کلینیکییەکان، ڕێگاکانی ڕەوانەکردن و ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتی.
- دابینکردنی ڕێنمایی تەکنیکی لەسەر ڕاوێژکاری ئۆنلاین و خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی دەروونی.
- بەشداریکردن لە وۆرکشۆپەکان، چالاکییە دەروونی-پەروەردەییەکان و سەرچاوەکانی خۆ-یارمەتیدان.
- پاڵپشتیکردنی دڵنیایی کوالێتی و پێداچوونەوە بەو پسپۆڕانەی تەندروستیی دەروونی کە داواکاری بۆ کارکردن لە پلاتفۆرمەکە پێشکەش دەکەن.
- ڕاوێژکاری سەبارەت بە نهێنیپارێزی، ڕەزامەندیی ئاگادارانە و کاردانەوەی گونجاو بەرامبەر بەو بەکارهێنەرانەی تووشی دڵەڕاوکێ یان گوشاری دەروونی دەبن.
- بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ئۆنلاینەکان و ڕاوێژکارییە تەکنیکییەکان کە هەندێک جار ئەنجام دەدرێن.
ڕاوهیاندنەکان
- بڕوانامەی زانکۆ لە دەروونناسی، دەروونناسیی کلینیکی، دەروونپزیشکی، ڕاوێژکاری، کاری کۆمەڵایەتی یان هەر بوارێکی پەیوەندیداری دیکەی تەندروستیی دەروونی.
- لایەنی کەم سێ ساڵ ئەزموونی پیشەیی پەیوەندیدار.
- شارەزاییەکی باش لە پراکتیزەی ئەخلاقی، پاراستنی سەلامەتی، نهێنیپارێزی و ڕەزامەندیی ئاگادارانە.
- ئەزموون لە کاری کلینیکی، MHPSS، ڕاوێژکاری دەروونی یان پەرەپێدانی بەرنامەی تەندروستیی دەروونی.
- ئەزموون لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکانی تەندروستیی دەروونی خاڵێکی بەهێزە.
- توانای کارکردن بە سەربەخۆیی و بە نەرمی لە ژینگەیەکی دوورمەودادا.
- شارەزایی تەواو لە زمانی عەرەبی بە قسەکردن و نووسین پێویستە.
چۆن داخڵبیت
تکایە سی ڤی (CV) و زانیاری سەبارەت بە کاتەکانی بەردەستبوونت لە هەفتەیەکدا بنێرە. داواکارییەکان بەردەوام تاوتوێ دەکرێن.